پاریس
48°51′24″N 2°21′08″E / 48.8567°N 2.3522°Eپۆتانەکان: 48°51′24″N 2°21′08″E / 48.8567°N 2.3522°E
| پاریس | |
|---|---|
| بە فەرەنسی: Paris | |
| بەشێکە لە | Île-de-France |
| دامەزران | ٣. سەدە پێش زایین |
| ناو بە زمانی فەرمی | Paris |
| ناسناو | Ville-Lumière |
| کورتەناو | |
| ناونراوە لەدوای | Parisii |
| زمانی فەرمی | زمانی فەڕەنسی |
| دروشم بە کوردی | fluctuat nec mergitur |
| دروشم | Fluctuat nec mergitur |
| کیشوەر | ئەورووپا |
| وڵات | فەڕەنسا |
| پایتەختی | فەڕەنسا، Grand Paris |
| دابەشکاریی کارگێڕی | Grand Paris |
| خاکی ئاماری | Paris attraction area، Paris unité urbaine |
| Diocese | Roman Catholic Archdiocese of Paris |
| پۆتانی شوێن | ٤٨°٥١′٢٤″N ٢°٢١′٨″E |
| Coordinates of easternmost point | ٤٨°٥٠′١١″N ٢°٢٨′١١″E |
| Coordinates of northernmost point | ٤٨°٥٤′٨″N ٢°٢٣′٤″E |
| Coordinates of southernmost point | ٤٨°٤٨′٥٦″N ٢°٢٠′٤٠″E |
| Coordinates of westernmost point | ٤٨°٥١′١٥″N ٢°١٣′٢٧″E |
| بەرزترین خاڵ | highest point of Paris |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | mayor of Paris |
| سەرۆک | Emmanuel Grégoire |
| دەسەڵات | شارەوانیی پاریس |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | Council of Paris |
| ئەندامی | League of Historical Cities، C40 Cities، فیدراسیۆنی شارە گەشتیارییەکانی جیھان، یەکێتیی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت |
| دۆخی یاسایی | commune of France with specific status |
| دانیشتووان | ٢٬١٠٣٬٧٧٨ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٨ مەتر |
| خوشکەشارەکان | ڕۆما |
| خاکی ھاوشێوە | Paris Department |
| جێگەی دەگرێتەوە | Lutetia، Paris Department |
| زمانەکان | زمانی فەڕەنسی، Paris dialect |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | Paris Commune، شۆڕشی فەڕەنسا |
| خەڵاتەکان | Croix de guerre 1914–1918، Companion of the Liberation، Knight of the Legion of Honour |
| ڕووبەر | ١٠٥٫٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | https://www.paris.fr/ |
| Official jobs URL | https://www.paris.fr/paris-recrute، https://travaillerpourparis.paris.fr/ |
| Contact page URL | https://www.paris.fr/pages/contact-232 |
| ھاشتاگ | Paris |
| وەسفی ئاڵا | flag of Paris |
| وەسفی نیشان | coat of arms of Paris |
| وێنا کرا | Henry IV at the Battle of Ivry, 14 March 1590 |
| ئەو خۆراکانەی بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستن | Parisian cuisine |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | geography of Paris |
| شوێنەوارەکان | list of monuments and sites in Paris، list of historic monuments in Paris |
| Patron saint | Genevieve of Paris |
| Activity policy in this place | do not feed the animals |
| ئابووری بابەت | ئابووریی پاریس |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Paris |
| District heating grid | réseau de chaleur urbain CPCU |
| کۆدی تەلەفۆن | 1 |
| کۆدی فڕۆکەخانەیی ئیاتا | PAR |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 75 |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://travel.stackexchange.com/tags/paris |
| Category for honorary citizens of entity | Category:Honorary citizens of Paris |
![]() | |
پاریس (بە فەڕەنسی: Paris) پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتووەتە نزیک ڕووباری سێینی. ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی جوولیان فڕانکلینەوە دروست کراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لووتێتیا (Lutetia)، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نزیکەی ٢٫٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند و ئابووری و ڕامیاری و مێژوو و مۆزەخانەی ھونەری لە وڵاتی فەڕەنسا، لە وڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میترۆ چەندینی تر، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەر بۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت، لە ڕووی وەرزشەوە چەندین ڕووداوی گرنگ تێیدا ئەنجام دراوە لەگرنگترینییان میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ و لە یاری تۆپی پێش میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ کە ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا جامەکەی بەدەست ھێنا. ئابوری پاریس خاوەن گرنگترین ئابوورییە لە فەڕەنسا کە لە سالی ٢٠١١ لە پارەی ناوخو گەیشتە (٨٤٥ ملیار دولار) کە بەم پارەیە نابێتە دەوڵەمەندترین شوین لە فرنسا بەڵکو پێنجەمین دەوڵەمەندترین وڵات.
وشە ناسی
[دەستکاری]ناوی پاریس لە ناوی کۆمەڵێک خەڵکی گۆلییەوە وەرگیراوە کە پێیان دەوترێت پاریسییەکان.[١] لە سەردەمی کۆماری ڕۆمدا ناوی شارەکە گۆڕدرا بۆ «لوتیا»، بەڵام لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی جوولیان، ناوی شارەکە گۆڕدرایەوە بۆ پاریس.[٢]
پاریس نازناوی زۆری ھەیە، بەڵام گرنگترین ناوەکەی بریتییە لە «شاری ڕووناکی» (بە فەڕەنسی: La Ville lumière). ئەم ناوە ھەم ئاماژەیە بۆ ناوەندی شارەکە لە بوارەکانی زانست و پەروەردەدا و ھەم ئاماژەیە بۆ زۆری ڕووناکی شارەکە لە شەودا.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]سەردەمی کۆن
[دەستکاری]
یەکەم شوێنەواری ژیانی ھەمیشەیی و شارستانیەتی لە شوێنی ئێستای پاریس و پەراوێزی بۆ ساڵی ٤٢٠٠ پێش زایین دەگەڕێتەوە.[٤]لە دەوروبەری ساڵی ٢٥٠ پێش زایینەوە پاریسییەکان کە لقێکی ھۆزی سێلتیک بوون و بە شێوەیەکی سەرەکی خەریکی کەشتیوانی و بازرگانی بوون، لە ناوچەکە نیشتەجێ بوون. ڕۆمەکان لە دەوروبەری ساڵی ٥٢ پێش زایین پاریسیان گرت.[٥]
لە سەردەمی کۆماری ڕۆمانیدا ناوی شارەکە گۆڕدرا بۆ «لوتیا». لەم سەردەمەدا لە پاریس چەندین بینا دروستکراون، لەوانە ھۆڵ، کۆشک، حەمام، پەرستگا، شانۆ و شانۆیەکی ئەمفی.[٦] ژمارەیەک لەو بەرھەمانە، لەوانەش حەمامە ڕۆمانییەکان و شانۆی ئەمفی، تا ئێستاش وەستاون. دوای کۆتایی ھاتنی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ڕۆژاوا لە سەدەی سێیەم و چوارەمدا پاریس بوو بە شارێکی بچووک، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت توانی پێگەی پێشووی خۆی وەربگرێتەوە.[٧]
سەدەکانی ناوەڕاست
[دەستکاری]
لە دەوروبەری ساڵی ٤٠٠ی زایینی پاریس بووە پایتەختی ئیمپراتۆری فرانک کلۆڤیسی یەکەم.[٨] دوای مردنی کلۆڤیس ئیمپراتۆرییەتی فرانکەکان بەسەر چەند بەشێکدا دابەش بوو. لەم ماوەیەدا پاریس پایتەختی یەکێک لەو شانشینانە بووە. لە سەدەی نۆیەمدا فەرەنسا لەلایەن ڤایکینگەکانەوە داگیرکرا، بەڵام تەنھا ناوچەکانی کەناری ڕۆژاوای ڕووباری سێن لە پاریس زیانیان بەرکەوت. لە ساڵی ١١٩٠ شا فیلیپی دووەمی فەرەنسا پاریسی لە ھەردوو دیوی ڕووبارەکەدا فراوانتر کرد و زانکۆی پاریس و لۆڤەر و کاتدراڵی نۆتردامی دروست کرد.[٩]
لە سەدەی ١٤دا زانکۆی پاریس ناوی پایتەختی فەڕەنسای گەیاندە لووتکە و ناوبانگی دەرچووانی و شکۆمەندی خوێندنەکەی لە بواری ئیلاھیات و فەلسەفەدا ھی زانکۆکانی دیکەی گرتەوە. ئەم زانکۆیە کە لەم سەردەمەدا زیاتر لە ٥٠٠ فاکەڵتی و خوێندکاری بێشوماری وڵاتی جیاجیای ھەبوو، وەک موگناتیسی مامەڵەی دەکرد، گەورەترین بیرمەندانی بۆ خۆی ڕادەکێشا. ھەندێک بەھۆی ئەم زانکۆیەوە پاریسیان بە «ئەسینای ئەورووپا» ناوبردووە.[١٠]
بەپێی زانیارییەکانی مێژوونووسان، لە کاتی پەتای تاعوون لە ناوەڕاستی سەدەی ١٤دا کە بە مردنی ڕەش ناسراوە، ڕۆژانە نزیکەی ٨٠٠ کەسی پاریسی گیانیان لەدەستداوە. بەم شێوەیە نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس کە یەکسانە بە نیوەی دانیشتووانی شارەکە لەناوچوون.[١١]
دوای شەڕی سەد ساڵەی نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا، پاریس وەک پایتەختی فەرەنسا ھەڵبژێردرایەوە.
لە کاتی شەڕەکانی ئایینی فەرەنسا و کۆمەڵکوژی سانت بارتۆلۆمیۆ لە سەردەمی چارڵی نۆیەمدا، پاریس وەک ناوەندی ئایینی کاسۆلیکی لە ئەورووپا دەرکەوت. دوای گواستنەوەی دەسەڵاتی پاشایەتی لە شانشینی ڤالۆیس بۆ بۆربۆنەکان لە فەرەنسا و سەرھەڵدانی لویسی چواردەھەم بۆ دەسەڵات، ناوەندی سیاسی فەرەنسا گواسترایەوە بۆ ڤێرسای کە شارێکی نزیک پاریس بوو؛ بەڵام پاریس پێگەی خۆی لە ڕووی دانیشتووان و ھونەر و کولتوور و زانست و پەروەردەوە پاراست. دوای یەک سەدە و لە کاتی شۆڕشی فەرەنسا و ھێرشکردنە سەر باستیل لە ساڵی ١٧٨٩ و دامەزراندنی دەسەڵاتێکی پاشایەتی دەستووری، شا لویسی شازدەھەمی فەرەنسا لەسەر داوای شۆڕشگێڕان ڕووی لە پاریس کرد و پاریس جارێکی دیکە بوو بە پایتەختی فەرەنسا.[١٢]
سەدەی نۆزدەھەم
[دەستکاری]
بە شۆڕشی پیشەسازی و دەرکەوتنی ئیمپراتۆریەتیی دووەمی فەڕەنسا، پاریس گەورەترین گەشەی لە مێژووی خۆیدا بەخۆیەوە بینی. لە ساڵی ١٨٤٠دا ھێڵی ئاسنی پاریس کەوتە کار. لە سەردەمی ناپلیۆنی سێیەم و سەرۆکایەتیی شارەوانیی بارۆن ھاوسماندا گۆڕانکاریی زۆر گەورە لە پاریسدا ڕووی دا. شەقامە تەسکەکان ڕووخێنران و بۆ شەقامی جوان و پان گۆڕدران. ئەم گۆڕانکارییانە بوونە ھۆی جوانتر و مۆدێرنتربوونی پاریس. لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا، پاریس چوار خول میوانداریی پێشانگای جیھانی کرد کە تێیدا وڵاتە پیشەسازییەکان دوایین پێشکەوتنە زانستی، پیشەسازی و ھونەرییەکانی خۆیانیان نمایش دەکرد.[١٣][١٤]
لە ساڵانی ١٨٣٢ و ١٨٤٩ نەخۆشی کۆلێرا بووە ھۆی گیانلەدەستدانی زۆر لە پاریس. تەنھا لە ساڵی ١٨٣٢دا ٢٠ ھەزار کەس لە کۆی ٦٥٠ ھەزار کەس بەھۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا.[١٥] ھەروەھا شارەکە لە کاتی گەمارۆدانی پاریسدا زیانێکی زۆری بەرکەوت کە کۆتایی بە شەڕەکانی فەرەنسا و پرۆس ھێنا. جگە لەوەش پێکدادانەکانی نێوان گەل و گرووپە ئازادیخوازەکان و ھێزەکانی حکوومەت لە کاتی ڕووخانی حکوومەتی ناپلیۆنی سێیەم لە ساڵی ١٨٧١دا بووە ھۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس و سووتانی زۆرێک لە شوێنەوار و شوێنی مێژوویی لە پاریس. ئەم قۆناغە لە مێژووی فەرەنسادا بە «ھەفتەی خوێناوی» ناسراوە.[١٦]
لە ساڵی ١٨٨٩ بۆ یادی سەدەمین ساڵیادی شۆڕشی فەرەنسا و پێشانگای جیھانی، تاوەرێکی تەواو کانزایی لە ناوەڕاستی پاریس لەلایەن ئەندازیاری بەناوبانگی فەرەنسی گوستاڤ ئیڤڵەوە دروست کرا.[١٧] تاوەرەکە کە بە تاوەری ئیڤڵ ناسراوە، سەرەتا وەک پێکھاتەیەکی کاتی دروست کراوە، بەڵام دوای کۆتاییھاتنی پێشانگاکە وەک خۆی ماوەتەوە و ھێمایەکی جوانی دیکەی بۆ پاریس زیادکردووە. تاوەری ئیڤڵ تا ساڵی ١٩٣٠ بەرزترین تاوەری جیھان بووە.[١٨][١٩][٢٠][٢١]ھەروەھا میترۆی پاریس لە ھەمان کاتدا لەگەڵ پێشانگای جیھانی ساڵی ١٩٠٠ کرایەوە. بەڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە ھێمایەکی گرنگی پێگەی پێشوەختەی پاریس بوو وەک ناوەندێکی تەکنەلۆژی و گەشتیاری و بازرگانی لە جیھانی ئەو سەردەمەدا.[٢٢]
سەدەی بیستەم
[دەستکاری]جەنگی جیھانی یەکەم
[دەستکاری]شاری پاریس لە جەنگی جیھانی یەکەمدا زیانێکی زۆری بەرکەوت، لەگەڵ ئەوەشدا بە کۆمەڵگە ھونەری و کولتوورییەکان و ژیانی شەوانە بەناوبانگ بوو. دوای ئەوەی فەرەنسی و ئینگلیزەکان لە شەڕەکەدا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و پەیمانی ئاشتییان واژووکرد، چالاکییە کولتووری و ھونەرییەکانی شارەکە ئاوەدانی پێشوویان وەرگرتەوە، پاریسیش بوو بە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ ژیانی ھونەرمەندە گەورەکانی جیھان. لەم ماوەیەدا ھونەرمەندە گەورەکانی وەک ئاوازدانەری ڕووسی ئیگۆر ستراوینسکی، نیگارکێشی بەناوبانگی ئیسپانی پابلۆ پیکاسۆ، ھونەرمەندی گەورەی ئیسپانی سەلڤادۆر دالی و نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی ئێرنست ھێمینگوای لە شارەکەدا نیشتەجێ بوون.[٢٣]
جەنگی جیھانی دووەم
[دەستکاری]پاریس تەنھا پێنج ھەفتە دوای چوونە ناو جەنگی جیھانی دووەمی فەرەنسا لە حوزەیرانی ١٩٤٠ لەلایەن سوپای ئەڵمانیای نازییەوە داگیرکرا و تا مانگی ئابی ١٩٤٤ لەژێر داگیرکاری نازییەکاندا مایەوە.[٢٤] سەرەڕای فەتحکردنی پاریس لەلایەن ئەڵمانیاوە، بەڵام زۆرێک لە شوێنەوارە مێژوویی و کولتوورییەکانی پاریس لە زیانەکان ڕزگاریان بوو. ھۆکارەکانی ئەمەش بریتین لەوەی کە ئەڵمانییەکان ڕووبەڕووی بەرخۆدانی زۆر نەبوون و ھیچ ئامانجێکی ستراتیژی بۆ بۆردومانکردن لە ناوەندی شارەکەدا نەبووە.[٢٥][٢٦]
دوای جەنگی جیھانی دووەم
[دەستکاری]قۆناغی دوای جەنگ گەورەترین قۆناغی گەشەسەندنی پاریس بوو لە دوای کۆماری سێیەمەوە (تا ساڵی ١٩١٤). لەم ماوەیەدا دروستکردنی ترامی شار و ڕێگاوبانی مۆدێرن خرایە بەرنامەی کار. جگە لەوەش ڕێگایەکی زەبەلاحی بازنەیی لە دەوروبەری پاریس دروست کرا. ھەروەھا دروستکردنی ناوچەی ئابووری لا دیفێنس لەم ماوەیەدا دەستی پێکرد.[٢٧]
گەشەی ئابووری
[دەستکاری]لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا پیشەسازییەکان بە تەواوی لە شارەکە گواسترانەوە و دامەزراوەکان لە فۆڕمی تەقلیدی خۆیانەوە گۆڕدراون بۆ فۆرمێکی مۆدێرن. بووژانەوەی ئابووری پاریسی کردە یەکێک لە گرانترین ناوچە شارییەکان لە جیھاندا، ھەروەھا پاریسییەکان یەکێکیان لە بەرزترین داھاتی سەرتاسەری لە ئەورووپا بەدەستھێنا. بەھۆی ئەم گەشەکردنە خێرا و دروستبوونی کەلێنی چینایەتی لە نێوان پاریس و دەوروبەری شارەکانی لە ماوەی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە ساڵانی ڕابردوودا خۆپیشاندان و پێکدادانی زۆر لە نێوان دانیشتووانی گەڕەکی پاریس و ھێزەکانی حکوومەت ڕوویداوە، لەوانە خۆپیشاندانی بەرفراوان لەلایەن گەڕەکەکانی گەڕەکی پاریس و کۆچبەرانەوە لە ساڵی ٢٠٠٥دا.[٢٨]
جوگرافیا
[دەستکاری]
پاریس لە باکووری ناوەڕاستی فەڕەنسادا ھەڵکەوتووە، لە کەوانەیەکی بەرەو باکوور چەماوەی ڕووباری سێن، کە لووتکەکەی دوو دوورگە لەخۆ دەگرێت، ئیل سانت لویس و گەورەترەکەیان ئیل دی لا سیتێ، کە کۆنترین بەشی پاریس پێکدەھێنن. دەمی ڕووبارەکە لە جۆگەی ئینگلیزی («لا مانش») نزیکەی ٢٣٣ میل (٣٧٥ kiloمەتر) بەرەو خوارەوەی پاریسە. پاریس بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر ھەردوو کەناری ڕووبارەکە بڵاو بووەتەوە.[٢٩] بە گشتی، پاریس تا ڕادەیەک تەختە، و نزمترین خاڵ ٣٥ مەتر (١١٥ پێ) لە سەرووی ئاستی دەریاوەیە. پاریس چەند گردێکی دیاری ھەیە، کە بەرزترینیان مۆنتھارتەرە بە بەرزیی ١٣٠ مەتر (٤٢٧ پێ).[٣٠]
بەدەر لە پارکە دوورەدەستەکانی بوا دی بۆلۆن و بوا دی ڤینسێن، پاریس ڕووبەرێکی ھێلکەیی کە پێوانەکەی نزیکەی ٨٧ square kilometre (٣٤ میلی چوارگۆشە) دەبێت دادەپۆشێت، کە بە ڕێگای بازنەیی ٣٥-kiloمەتر (٢٢-میل)، بۆلڤاردی پێریفریک دەورە دراوە.[٣٢] دوایین لکاندنی گەورەی ناوچە دوورەدەستەکانی پاریس لە ساڵی ١٨٦٠ شێوازە مۆدێرنەکەی پێ بەخشی، و ٢٠ بازنەی کارگێڕی (شارۆچکەی شارەوانی) کە بە شێوەی مارپێچی ئاراستەی کاتژمێرن دروست کرد. لە ڕووبەری ساڵی ١٨٦٠ کە ٧٨ square kilometre (٣٠ میلی چوارگۆشە) بوو، سنوورەکانی شارەکە لە ١٩٢٠ەکاندا تا ڕادەیەک بۆ ٨٦٫٩ square kilometre (٣٣٫٦ میلی چوارگۆشە) فراوانتر کران. لە ساڵی ١٩٢٩دا، پارکە دارستانییەکانی بوا دی بۆلۆن و بوا دی ڤینسێن لکێنران بە شارەکەوە، ئەمەش ڕووبەرەکەی گەیاندە نزیکەی ١٠٥ square kilometre (٤١ میلی چوارگۆشە).[٣٣] ناوچەی پایتەخت ٢٬٣٠٠ square kilometre (٨٩٠ میلی چوارگۆشە)ە.[٢٩]
کەشوھەوا
[دەستکاری]
پاریس خاوەنی پۆلێنکردنی ئاووھەوای کوپێنی Cfb یان کەشوھەوای زەریایییە،[٣٤] کە باوە لە ڕۆژاوای ئەورووپا.[٣٥] ئەم جۆرە کەشوھەوایە تایبەتمەندییەکەی بریتییە لە زستانی فێنک و ھاوینی گەرم، لەگەڵ تێکڕای پلەکانی گەرمی لە نێوان ١٥–٢٥ی سیلیزییە لە تەممووزدا.[٣٧][٣٨] ھەر ساڵێک چەند ڕۆژێکی کەم ھەیە کە پلەی گەرمی دەچێتە سەرووی ٣٢ degrees Celsius (٩٠ پلەی فارەنھایت). ماوەی درێژتری گەرمای چڕتر ھەندێک جار ڕوو دەدات، وەک شەپۆلی گەرمای ٢٠٠٣، کاتێک پلەکانی گەرمی بۆ چەندین ھەفتە لە ٣٠ی سیلیزی تێپەڕین، لە ھەندێک ڕۆژدا گەیشتنە ٤٠ی سیلیزی، و بە دەگمەن لە شەودا فێنک دەبووەوە.[٤٠]
کەشوھەوا لە بەھار و پاییزدا بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی ڕۆژدا مامناوەند و لە شەودا فێنکە، بەڵام ناجێگیرە.[٤١] لە زستاندا، تیشکی خۆر کەمە، ڕۆژەکان فێنکن، و شەوان ساردن بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە سەرووی بەستنەوەن، لەگەڵ پلەکانی گەرمیی نزم لە دەوروبەری ٣ی سیلیزی.[٤٢] شەختەی شەوانی سووک تا ڕادەیەک باوە، بەڵام پلەی گەرمی بە دەگمەن دەچێتە خوار ٥-ی سیلیزی. پاریس ھەندێک جار بەفری کەم یان تەوژمی بەفر بەخۆیەوە دەبینێت بەبێ یان لەگەڵ کۆبوونەوەی بەفر.[٤٣] لە ھاویندا، کەشوھەوا گەرمە، بە تێکڕای ٢٢ی سیلیزی، و بە تێکڕا ڕۆژانە ٨ کاتژمێر تیشکی خۆر ھەیە.[٤٤]
پاریس تێکڕای بارانبارینی ساڵانەی ٦٤١ milliمەتر (٢٥٫٢ ئینچ)ە، و بارانبارینی سووک بە شێوەیەکی یەکسان لە بە درێژایی ساڵدا دابەش بووە. بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو ٤٢٫٦ی سیلیزی بوو، لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩دا.[٤٥] نزمترین پلەی گەرمی −٢٣٫٩ degrees Celsius (−١١٫٠ پلەی فارەنھایت) بوو، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٧٩دا.[٤٦]
شوێنە گرنگەکانی شار
[دەستکاری]- کۆشکی ڤێرسای
- کەوانەی سەرکەوتن
- میلو ڤیادوکت
- کلێسای فۆنتینای
- نۆتردام دێ پاریس
- پۆنت دوو گاد
- مونت بلانک (چیای سپی)
- تاوەری ئیفڵ
- مۆزەخانەی لۆڤەر
- کۆشکی گارنییەر
- کڵێسای نووەتەردام
- دیزنی لاند پاریس
- کۆشکی ڤێرسای
- کەوانەی سەرکەوتن
- نۆتردام دی پاریس
- کڵێسای نووەتەردام
- تاوەری ئیڤڵ
- مۆزەخانەی لۆڤەر
- کۆشکی گارنییەر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Parisii
- ↑ "official history of Paris by The Paris Convention and Visitors Bureau" (به انگلیسی). Archived from The City of Antiquity the original on 12 December 2008. Retrieved 19 May 2008.
- ↑ «Paris, Roman City - The City». http://www.paris.culture.fr/en/ow_chrono.htm.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ "Paris, Roman City - Chronology" (به انگلیسی). Retrieved 16-07-2006.
- ↑ "هاوشێوەی ئەو سەرچاوەیەی سەرەوە."
- ↑ "Paris, Roman City - The City" (به انگلیسی). Retrieved 16-07-2006.
- ↑ کتێبی مێژووی ئێرانی کۆن یان مێژووی وردی ئێرانی کۆن - بەرگی یەکەم، حەسەن پیرنیا، چاپکراوەکانی پار سەدەکانی ناوەڕاست
- ↑ "Iron Age Braumeisters of the Teutonic Forests"[بەستەری مردوو] (به انگلیسی). Retrieved 27–08–2008.
- ↑ "Philip II (Augustus)" (به انگلیسی). Retrieved 27–08–2008.
- ↑ Tuchman, A Distant Mirror, 54.
- ↑ Tuchman, A Distant Mirror, 95.
- ↑ "Paris, city, France. The Columbia Encyclopedia, Sixth Edition. 2001-07" (به انگلیسی). Archived from the original on 29 June 2008. Retrieved 14–09–2008.
- ↑ پاریس: ژیاننامەی شارێک لە نووسینی جۆنز، کۆڵین، ل ٣١٨–٣١٩، لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە
- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا. "پێشانگای جیهانی". لە ئینسایکلۆپیدیای ویکیپیدیای فەرەنسیدا، کە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٨ پێداچوونەوەی بۆ کراوە.
- ↑ "Le Cholera" (بە فەڕانسەوی). Archived from the original on 23 February 2006. Retrieved April 10 2006.
- ↑ پاریس: ژیاننامەی شارێک لە نووسینی جۆنز، کۆڵین، ل ٣٢٤–٣٢٥، بڵاوکراوەی ٢٠٠٥
- ↑ کتێبی پاریس: ژیاننامەی شارێک لە نووسینی جۆنز، کۆڵین، لاپەڕە ٣٣٤، ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە
- ↑ "Eiffel Tower - Tour Eiffel, Paris». لە 2008-09-14 وەرگیراوە.
- ↑ "زانیاری تاوەری ئیڤڵ". لە 2008-09-14 وەرگیراوە.
- ↑ "مێژووی تاوەری ئیڤڵ". ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لە 2008-09-14 وەرگیراوە.
- ↑ "ڕاستییەکانی تاوەری ئیڤڵ". ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵی لە 5 July 2008. بەدواداچوون بۆ 2008-09-14.
- ↑ کتێبی پاریس: ژیاننامەی شارێک لە نووسینی جۆنز، کۆڵین، لاپەڕە ٣٣٤، ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە
- ↑ پاریس: ژیاننامەی شارێک لە نووسینی جۆنز، کۆڵین، لاپەڕە ٣٨٨–٣٩١، لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە
- ↑ بۆچی هاوپەیمانان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە نووسینی ڕیچارد ئۆڤەری، لاپەڕەکانی ٢١٥–٢١٦، لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکراوەتەوە
- ↑ "Dietrich von Choltitz: Saved of Paris From Destruction During World War II" (به ئینگلیزی). Archived from the original on 27 October 2007. Retrieved 17-11-2007.
- ↑ "Dietrich von Choltitz" (به ئاڵمانی). Archived from the original on 5 September 2008. Retrieved 16–08–2008.
- ↑ "Epad website" (به ئینگلیزی). Archived from the original on 13 November 2008. Retrieved 27–08–2008.
- ↑ "Special Report: Riots in France" (به ئینگلیزی). Retrieved 17-11-2007.
- 1 2 «Paris». Encyclopædia Britannica Online. لە 7 July 2013 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 4 July 2013 ھێنراوە.
- ↑ داڕێژە:Sfm
- ↑ Lawrence & Gondrand 2010، لاپەڕە 69.
- ↑ [٣١]
- ↑ «Key figures for Paris». Mairie de Paris. Paris.fr. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ↑ Dharmasthala, Suman; Hari, Vittal; Kumar, Rohini (17 July 2025). Undulating patterns of Hysteresis loops in diurnal seasonality of air temperature in Urban Heat Island effect: Insights from Paris and Madrid (Report).
- ↑ Brimblecombe، Peter؛ Richards، Jenny (٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Köppen climates and Scheffer index as indicators of timber risk in Europe (1901–2020)». Heritage Science (بە ئینگلیزی). ١١ (1): ١٥٠. doi:١٠.١١٨٦/s٤٠٤٩٤-٠٢٣-٠٠٩٩٢-٧. ISSN ٢٠٥٠-٧٤٤٥.
- ↑ Lawrence & Gondrand 2010، لاپەڕە 309.
- ↑ [٣٦]
- ↑ «JetStream Max: Addition Köppen-Geiger Climate Subdivisions». National Oceanic and Atmospheric Administration (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Goldstein 2005، لاپەڕە 8.
- ↑ [٣٩]
- ↑ «Climate in Paris». ParisInfo. Paris Convention and Visitors Bureau. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Courtney Traub (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Visiting Paris in the Winter: A Complete Guide». tripsavvy. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Kelby Carr (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Weather in France – Climate and Temperatures of French Cities». tripsavvy. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Paris weather». Met Office (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «42.6 °C à Paris: record absolu de chaleur battu!». meteofrance.fr. Météo France. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Géographie de la capitale – Le climat» (بە فەرەنسی). Institut National de la Statistique et des Études Économiques. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٦ ھێنراوە – لەڕێگەی Paris.fr.
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تەممووزی ٢٠٢٦
- پاریس
- پایتەختەکانی ئەورووپا
- پێگەکانی کەلەپووری جیھانی لە فەڕەنسا
- دامەزرانەکانی سەدەی ٣یەمی پ.ز
- چاندی ئەورووپی
- چاندی فەڕەنسی
- شوێنە ئاوەدانەکان، دامەزرانی سەدەی ٣یەمی پ.ز
- شوێنەکانی حەجی کاتۆلیک
- ھاوەڵانی ڕزگاری
- پارێزگاکانی فەڕەنسا
- شارەکانی میوانی ئۆڵەمپیکی ھاوینی
- شوێنە ئاوەدانەکان
- شارە گەورەکان
