ڤێنیزوێلا
| ڤێنیزوێلا | |
|---|---|
| بە ئیسپانی: República Bolivariana de Venezuela | |
| بەشێکە لە | Ibero-America، ئەمریکای لاتینی، G3 Free Trade Agreement |
| دامەزران | ٥ی تەممووزی ١٨١١ |
| ناو | ꠜꠦꠘꠦꠏꠥꠄꠟꠣ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Venezuela |
| ناونراوە لەدوای | سیمۆن بۆلیڤار، ڤێنیز |
| زمانی فەرمی | زمانی ئیسپانی، Venezuelan Sign Language |
| سروودی نیشتمانی | gloria al bravo pueblo |
| Culture | culture of Venezuela |
| کیشوەر | ئەمریکای باشوور |
| پایتەخت | کاراکاس |
| ناوچەی کاتی | UTC−04:00، America/Caracas |
| ناوچەی جوگرافی | Hispanic America، ئەمریکای باشوور |
| پۆتانی شوێن | ٨°٠′٠″N ٦٧°٠′٠″W |
| Coordinates of easternmost point | ٨°١٩′٢٣″N ٥٩°٤٦′٥٧″W |
| Coordinates of northernmost point | ١٥°٤٠′١٥″N ٦٣°٣٧′١٠″W |
| Coordinates of southernmost point | ٠°٣٩′١١″N ٦٥°٣٢′٣٧″W |
| Coordinates of westernmost point | ٩°١٠′٤١″N ٧٣°٢١′٢٧″W |
| بەرزترین خاڵ | Pico Bolívar |
| نزمترین خاڵ | Lagunillas |
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | سیستمی سەرۆکایەتی، کۆماری فیدڕاڵ |
| پۆستی سەرۆکی دەوڵەت | سەرۆکی ڤێنیزوێلا |
| سەرۆکی حکوومەت | Delcy Rodríguez |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | سەرۆکی ڤێنیزوێلا |
| دەستەی جێبەجێکردن | Cabinet of Venezuela |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | National Assembly |
| دەسەڵاتی دادوەری باڵا | Supreme Tribunal of Justice of Venezuela، Supreme Tribunal of Justice of Venezuela in exile |
| Central bank | Central Bank of Venezuela |
| دانیشتووان | ٣١٬٢٥٠٬٣٠٦ |
| دراو | sovereign bolivar |
| خاکی ھاوشێوە | America/Caracas |
| Driving side | right |
| Electrical plug type | NEMA 1-15، NEMA 5-15 |
| جێگەی دەگرێتەوە | Gran Colombia، Republic of Venezuela |
| ڕووبەر | ٩١٢٬٠٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | https://mppre.gob.ve/ |
| بەستەری وەسفکراو | https://baike.sogou.com/v74969.htm |
| ھاشتاگ | Venezuela، venezuela |
| پاوانی ئینتەرنێتی | .ve |
| وەسفی ئاڵا | flag of Venezuela |
| وەسفی نیشان | coat of arms of Venezuela |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | Geography of Venezuela |
| most populous urban area | کاراکاس |
| ئابووری بابەت | ئابووریی ڤێنیزوێلا |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Venezuela |
| کۆدی مۆبایلی وڵات | 734 |
| کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +58 |
| Trunk prefix | 0 |
| Emergency phone number | ٩١١، 171 |
| GS1 country code | 759 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | YV |
| Maritime identification digits | 775 |
![]() | |
ڤێنێزوێلا، بەفەرمی کۆماری بۆلیڤاریی ڤێنێزوێلا (بە ئیسپانی: República Bolivariana de Venezuela) وڵاتێکە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ئەمریکای باشوور. ڕووبەری ڤەنزوێلا ٩١٦٬٤٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٢٨,٥١٦,٨٩٦ کەس مەزەندە دەکرێت (٢٠٢٥). وڵاتێکە خاوەنی جۆراوجۆری زیندوو زۆر بەرزە، بەو پێیەی چەندین ناوچەی ژینگەیی زۆر و ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت کە لە چیای ئەندێسەوە دەستپێدەکات لە ڕۆژاوا تا دەگاتە حەوزی دارستانەکانی ئەمازۆن لە باشوور، بە دەشتە فراوانەکانی لانۆس و کەنارەکانی کاری بی لە ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت و دێڵتای ڕووباری ئۆرینۆکۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵات.
لە ساڵی ١٥٢٢ی زایینی، ڤەنزوێلا کەوتە ژێر داگیرکاری ئیسپانیا سەرەڕای بەرخۆدانی گەلە ڕەسەنەکانی، بەڵام بوو بە یەکێک لە یەکەم ناوچە داگیرکراوەکانی ئەمریکای ئیسپانی کە سەربەخۆیی ڕاگەیاند لە ساڵی ١٨١١ی زایینی، لەگەڵ ئەوەشدا بابەتی سەربەخۆیی پتەو و جێگیر نەبوو تا ساڵی ١٨٢١ی زایینی ڤەنزوێلاش سەربەخۆیی تەواوی بەدەستھێنا لە ساڵی ١٨٣٠ وەک بەشێک لە کۆماری فیدراڵی گران کۆڵۆمبیا. لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا، ڤەنزوێلا بەدەست گێژاوی ڕامیاری و دیکتاتۆرییەوە دەناڵێنێت، و تا سەدەی بیستەم لەلایەن کۆمەڵێک کۆدیلۆی ناوچەیی (سەرۆکە سەربازییە ڕەھا بەھێزەکان) زاڵ بوو. لە ساڵی ١٩٥٨ەوە حکوومەتە دیموکراتییەکان لە ڤەنزوێلا ھاتوونەتە سەر دەسەڵات، بەڵام پێش ئەو قۆناغە، ڤەنزوێلا تووشی ھەندێک کودەتا و دیکتاتۆری سەربازی بوو، وەک زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتین. شۆکە ئابوورییەکانی ساڵانی ھەشتاکان و نەوەدەکان بووە ھۆی قەیرانێکی ڕامیاری کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس لە ئاژاوەگێڕییەکان بەناوی کاراکازۆ (مانگرتنی کاراکاس) لە ساڵی ١٩٨٩، دوو ھەوڵی کودەتاش لە ساڵی ١٩٩٢، ھەروەھا لێپێچینەوە لە سەرۆک کارلۆس ئەندرێس پێرێز بە تۆمەتی گەندەڵکردنی سامانی گشتی لە ساڵی ١٩٩٣. داڕمانی متمانە بە پارتەکانی ئێستا بووە ھۆی ھەڵبژاردنی بەرپرسی پێشووی حکوومی بەناوی ھوگۆ چاوێز وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٨ و دەستپێکردنی شۆڕشی بۆلیڤاریا، بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی دامەزرێنەر لە ساڵی ١٩٩٩ و نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ ڤەنزوێلا.
ڤەنزوێلا کۆمارێکی سەرۆکایەتی فیدراڵییە کە پێکھاتووە لە ٢٣ ویلایەت و ناوچەیەکی گەورە (کە کاراکاس دەگرێتەوە) و وابەستە فیدراڵییەکان (کە دوورگەکانی دەریایی ڤەنزوێلا دەگرێتەوە). ھەروەھا ڤەنزوێلا بانگەشەی ھەموو خاکی گویانا دەکات لە ڕۆژاوای ڕووباری ئێسیکیبۆ و ئەم بەشە ١٥٩٬٥٠٠ کم چوارگۆشەیە، ناوچەکە ناوی گواینا یان زۆنا ("ناوچەی وەرگیراو") بووە.[١]
ڤەنزوێلا لە شارستانیترین وڵاتانی ئەمریکای لاتینییە، زۆرینەی ڕەھای خەڵکی ڤەنزوێلا لە شارەکانی باکوور دەژین، بەتایبەتی لە کاراکاسی پایتەخت کە ھاوکات گەورەترین شار و یەکێکە لە مەترسیدارترین شارەکانی جیھان. لەدوای دۆزینەوەی نەوت لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە، ڤەنزوێلا یەکێک بووە لە ھەناردەکارانی نەوتی جیھان و زۆرترین یەدەگی نەوتی ھەیە. پێشتر پشتی بە سەرچاوەی جۆراوجۆری کاڵای کشتوکاڵی وەک قاوە و کاکاو دەبەست، دواتر نەوت ھەر زوو زاڵ بوو بەسەر ھەناردەکردن و داھاتی حکوومەتدا. زۆری نەوت لە ساڵی ١٩٨٠ بووە ھۆی قەیرانێکی درێژخایەنی قەرزی دەرەکی و ئابووری، کە لە ساڵی ١٩٩٦دا ھەڵاوسان گەیشتە لووتکەی ١٠٠٪، و ڕێژەی ھەژاری لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ ٦٦٪ بەرزبووەوە، چونکە (تا ساڵی ١٩٩٨) پشکی تاک و بەرھەمی ناوخۆیی سەرتاسەری بۆ ھەمان ئاستی ساڵی ١٩٦٣ دابەزی، بەڕێژەی یەک لەسەر سێ لە لووتکەی ساڵی ١٩٧٨. بوژانەوەی نرخی نەوت لە دوای ساڵی ٢٠٠١ ئابووری ڤەنزوێلا بەرزکردەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بوو لەسەر خەرجییە کۆمەڵایەتییەکان سەرەڕای کاردانەوەکانی قەیرانی دارایی جیھانی ساڵی ٢٠٠٨ کە دوای ئەوە جارێکی دیکە گەواھیدەری دابەزینی ئابووری بوو؛ بەڵام لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ ئابووری ڤەنزوێلا گەڕایەوە بۆ بووژانەوە، لە ئێستادا ئابووری ڤەنزوێلا لە دۆخێکی جێگیردایە لە دابەزینی ڕێژەی تاوان کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردبوو و لە بەرزترینەکانی جیھاندایە.[٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20130116234853/http://treaties.un.org/doc/Publication/UNTS/Volume%20561/volume-561-I-8192-English.pdf
- ↑ https://web.archive.org/web/20070421194631/http://encarta.msn.com/encyclopedia_761574914_3/South_America.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20170414085105/http://www.un.org:80/esa/population/publications/wup1999/WUP99ANNEXTABLES.pdf
- ↑ https://web.archive.org/web/20170106181355/https://books.google.com/books?id=VdYHt8EBsJUC
- ↑ https://books.google.iq/books?id=rtJVhJZF6WgC&pg=PA207&redir_esc=y
- ↑ https://web.archive.org/web/20170926045416/http://www.insightcrime.org/news-briefs/venezuelan-government-recognizes-record-murder-rate
- ↑ https://web.archive.org/web/20160323002336/http://www.forbes.com/sites/kenrapoza/2013/06/03/post-chavez-venezuela-economy-gets-messier/
- ↑ https://venezuelanalysis.com/news/7506
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
